AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٦ ١٠:٤١

بۆ خولی دەیەم

دادوەران و فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران

دادوەران و فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران

دادوەران و فیلمەکانی بەشه‌کانی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادوەران و فیلمەکانی بەشه‌کانی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران و "ئەمین ئاڵپەر" دەرهێنەری ناوداری سینەما سەرۆکایه‌تی دەستەی دادوەرانی بەشی "کێبڕکێی نێودەوڵەتی" له‌ ئه‌ستۆ دایه‌.

"مەسعوود عارف" Massoud Arif وتەبێژی فەرمی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه وتی: ئەم خوله‌ی فێستیڤاڵەکە، بە دروشمی "زمانی دایکیی کوردی" و فیلمەکانی به‌شداربووی، بە ١٦ زمانی جۆراوجۆر ده‌چنه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما؛ لە ٣٤ وڵاتەوە میوان لەم ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌دا ئاماده‌ و بەشدارن.

لە بەشی "سینەمای کوردی" 50 فیلم، لە بەشی "سینەمای جیهان" 66 فیلم و بە گشتی 116 فیلم، نمایش دەکرێن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، رێژه‌ی بەرهەمێکی زیاتر لەخۆ دەگرن. 26 فیلمی کوردی و هەروەها 31 فیلمی بیانی و به‌ کۆی گشتی 57 فیلم لە بەشی پێشبڕکێیەکاندا ئامادەن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵات رکابه‌ری دەکەن.

نمایش کردنی فیلمه‌کانی فێستیڤاڵ بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە
ئەم ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره‌ سینه‌ماییه جەختی لەوە کردەوە: کۆمه‌ڵگه‌ی "دھۆک مۆڵ" و هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک؛ میواندارێتی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە دەکەن. ئەمساڵیش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادل عەبدولڕەحمان" Adil Abdolrahman ئەکتەری ناوداری کورد، بۆ بنکه‌ و ناوه‌ندی چاکسازی و پەروەردە؛ فیلمەکانی بەشی "سینەمای کوردی" په‌خش و بڵاو دەکرێنەوە و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌م کاره‌؛ کولتووری سەیر کردنی فیلم و ناسین و زانینی سینەما بەهێزتر دەبێت.

ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی به‌شی "سینەمای کوردی" و به‌شی "سینەمای جیهان"
له درێژه‌دا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "شەوکەت ئەمین کۆرکی" Shawkat Amin Korki بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ڕایگەیاند: ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی "سینەمای کوردی" پێکهاتوو لە؛ "مەسعوود عارف" دەرهێنەر، "حوسێن حەسەن" دەرهێنەر و ئەکتەر، دکتۆر "کەوسەر جەبار" ڕەخنەگر، "سینان یووسف ئۆغڵوو" دەرهێنەر، "فوئاد جەلال" بەرهەمهێنەر و شێرزاد عەبدوڵڵا" و ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی به‌شی "سینەمای جیهان" بریتی بوون لە؛ "سەعید تراکچی ئۆغڵوو" Sait Tarakcioglu ڕەخنەگر، "شارلۆت بۆک" Charlotte Bock مۆنتێر، "یه‌ڵماز ئۆزدیل" Yılmaz Özdil ڕۆژنامەنووس، "ڕۆژ حاجۆ" Roj Hajo ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و "فاتمە پارماکسیز" Fatma Parmaksiz نووسەر.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی
ئەم دەرهێنەرە ناوداره کوردە سەبارەت بە ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌کانی کێبڕکیی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" وتی: ئەمساڵیش لە پێنج بەشی پێشبڕکێدا؛ ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" به‌شداری ده‌که‌ن، لە لایەن ناوبژیوانه‌کانه‌وه‌ دادوەری دەکرێن. ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی کێبڕکێی فیلمه‌کانی سینه‌مایی نێودەوڵەتی بریتین لە؛ "ئەمین ئاڵپەر" Emin Alper سه‌رۆکی دەستەی دادوەران، دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە تورکیا، "مه‌هسا موحیب عەلی" Mahsa Mohebali ڕۆماننووس و سیناریۆنووس لە ئێران، "نیرماڵ دێهل" Nirmal Dhal ئەکتەر له‌ هیندوستان، "ئارتور زێبۆرسکی" Artur Zaborski ڕۆژنامەنووس له‌ پۆڵەندا و "شەبنەم زەریاب" Chabname Zariab سیناریۆنووس و دەرهێنەری ئەفغانستانی دانیشتووی فەرەنسا.

ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" هەروەها وتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمە بڵیندەکانی سینه‌مایی بەشی "سینەمای کوردی" بریتین لە؛ "کامیلا لایمل" Camille Laemel سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و بەرهەمهێنەر لە فەرەنسا، "مەریەم بۆبانی" Maryam Boubani ئەکتەر لە ئێران، "مەحموود ئەبو عەباس" Mahmoud Abu Abbas له‌ عێراق، "نیزامەدین ئاریچ" Nizamettin Ariç ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کورد دانیشتووی ئەڵمانیا و "ئێلسا ڕاسباخ" بەرهەمهێنەر له‌ ئەمریکا.

ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریی به‌ڵگه‌فیلم و دۆکیۆمێنتاری بریتین لە؛ "ڕۆدنی چارڵز" Rodney Charles سەرۆکی دەستەی دادوەران، ئەکتەر و بەرهەمهێنەر لە ئینگلتەرا، "ئانایس بۆلێک" Anaïs Boelicke به‌ڕێوه‌به‌ری هونەری لە ئەڵمانیا و "رێکێش شەهباز" Rekesh Shahbaz ئەکتەر و دەرهێنەر له‌ هەرێمی کوردستان.

ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی کورته‌ فیلم
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریش بریتین لە: "کارمێن گرای" Carmen Gray سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و ڕۆژنامەنووس له‌ نیووزلەندا، "کامەران بێتاسی" Kamiran Betasi دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان و "سوهه‌یلا شۆنک" Süheyla Schwenk دەرهێنەر لە ئەڵمانیا.

ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ڕەخنەگرانی فیلمی "فیپرێشی"
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" جەختی لەوە کردەوە: ماوه‌ی چەندین ساڵە که‌ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی" FIPRESCI لە ته‌نیشت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به‌شداری و ئامادەییه‌کی کاریگەرانەی هەیە و ئەمساڵیش سێ ڕەخنەگر، دادوەریی ئەم بەشەیان له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ کە بریتین لە: "کاترینا دۆکهۆرن" Katharina Dockhorn لە ئەڵمانیا، "ئاینا ڕاندریاناتۆندرۆ" Aina Randrianatoandro لە ماداگاسکار و "سەعید تاراکچی ئۆغڵوو" Sait Tarakcioglu لە تورکیا.

به‌ڵگه‌فیلمەکانی بڵیندی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
"ڕه‌وه‌ند زەید" Ravand Zaid بەڕێوەبەری به‌رنامه‌ داڕشتن و پلاندانانی بەشی "سینەمای کوردی" له‌ ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" وتی: "ئەمساڵ بۆ بەشی پێشبڕکێ و به‌ڵگه‌فیلمی دۆکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵەکە 7 فیلم هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی "باشترین به‌ڵگه‌فیلم" رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: "تامی ئاو" TASTE OF WATER لە ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی" لە مه‌هاباد، "شاردنەوەی سەدام" Hiding Saddam Hussein لە ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مستەفا" لە نەرویج و هەرێمی کوردستان، "فلووتی نیشۆ" NISHO’S FLUTE لە ده‌رهێنانی "سەعید گیران" لە هەرێمی کوردستان، "کچانی خۆره‌تاو" Daughters of the Sun لە ده‌رهێنانی "ڕێبەر دۆسکی" Reber Dosky لە هۆڵەندا، "جوانیی شاراوەی عێراق" Iraq's Invisible Beauty له‌ ده‌رهێنانی "سەهیم عومەر خەلیفە" لە بەلژیک، "واقیعی ڕۆحانیەت"RA (SPIRTUAL REALITY) له‌ ده‌رهێنانی "دوریم تەکین ئۆغڵوو" Devrim Tekinoğlu لە تورکیا و "چیرۆکی ئه‌شکه‌وتی دووکان" Dekan Cave Massacre لە ده‌رهێنانی "نەبەز ئەحمەد" Nabaz Ahmed لە هەرێمی کوردستان.

کورتە فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
"ڕه‌وه‌ند زەید" ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: هه‌روه‌ها لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا ١٢ فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خەڵات، پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن کە بریتین لە: "خۆکوشتن بە شێوەی نیچە" Nietzschean Suicide لە ده‌رهێنانی "په‌یام کوردستانی" لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، "گۆڕی قەدەغەکراو" Prohibited Grave لە ده‌رهێنانی "حەسەن حوسێن" لە هەرێمی کوردستان، "30 ساڵ و یه‌ک شه‌و" THIRTY YEARS ONE NIGHT له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئیسماعیل" لە هەرێمی کوردستان، "بۆ هه‌ورام" FOR HORAM لە ده‌رهێنانی "جه‌لال ساعیدپه‌نا" له‌ سنه، "سێ گۆشه‌" TRIANGLE لە ده‌رهێنانی "ژینۆ هادی حه‌سه‌ن" لە هەرێمی کوردستان، "کوشتنی بالیرە" Killing Bagheera لە ده‌رهێنانی "موشره‌ف شێخ زەین لە هەرێمی کوردستان، "شتە نەناسراوەکان" Things Unheard of لە ده‌رهێنانی "ڕەمەزان قلیچ" Ramazan Kılıç لە باکووری کوردستان، "3.33" لە ده‌رهێنانی "ئازاد سادقی" لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، "شوان" THE SHEPHERD لە ده‌رهێنانی "سەرحات نەریمان خه‌مۆ" لە هەرێمی کوردستان، "چه‌مه‌دان ـ جانتا" SUITCASE لە ده‌رهێنانی "سامان حەسەن‌پوور" و "ئاکۆ زندکەریمی" لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، "کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ" 4 PM لە ده‌رهێنانی "نەورۆز شەعبان" لە هەرێمی کوردستان و "زه‌یتوون" THE TRIVET لە ده‌رهێنانی "عه‌بدولڕه‌حیم کاربولۆت" Abdurrahim Karabulut و "مه‌حسون جێلیار" Mahsun Celayir لە باکووری کوردستان.

فیلمەکانی سینه‌مایی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
بەڕێوەبەری به‌رنامه‌ داڕشتنی بەشی "سینەمای کوردی" فێستیڤاڵەکە جەختی لەوە کردەوە: لە بەشی فیلمی درێژیشدا ٧ فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی حەوت خەڵات، پێکه‌وه‌ رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: "خۆشیی کاتی و ڕاگوزەر" Transient Happiness لە ده‌رهێنانی "سینا محەمەد" لە هەرێمی کوردستان، "ئه‌لیفی دایک" MOTHER ELIF لە ده‌رهێنانی "کازم ئۆز" Kazim Öz و "سەمیر ئەسڵان یارک" Semir Aslanyürek لە باکووری کوردستان، "مێسیی بەغداد" Baghdad Messi لە ده‌رهێنانی "سه‌هیم عومەر خەلیفە" Sahim Omar Khalifa لە بەلژیک، هۆڵه‌ندا و هەرێمی کوردستان، "بەیان" BEYAN لە ده‌رهێنانی "ئەمیر غوڵامی" لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، "خاڵی تاریک" In The Blind Spot لە ده‌رهێنانی "عایشە پۆلات" Ayşe Polat لە ئەڵمانیا، "ڕۆژباش" ROJBASH لە ده‌رهێنانی "ئۆزجان کۆچوک" OZKAN KUCOK لە باکووری کوردستان و هه‌روه‌ها "ئالیهۆپا: چیرۆکی داڵکورد" Allihopa: The Dalkurd Story لە ده‌رهێنانی "کوردۆ دۆسکی" Kordo Doski لە ئەمریکا، که‌نه‌دا، سوید و هەرێمی کوردستان.

فیلمەکانی سینه‌مایی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
"سامان مستەفا" Saman Mustafa بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ به‌شی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" 9 فیلم هەڵبژێردراون کە بریتین لە: "لە نێوان شۆڕشدا" Between Revolutions له‌ ده‌رهێنانی "وێلاد پێتری" Vlad Petri لە ڕۆمانیا، "بێ کۆتایی" No end له‌ ده‌رهێنانی "نادر ساعی وه‌ر" Nader Saeivar له‌ ئێران، "رۆهباو" Rohbau له‌ ده‌رهێنانی "تۆنا کاپیتان" Tuna Kaptan له‌ ئاڵبانی و ئه‌ڵمانیا، "ئیلاهه‌" Elaha له‌ ده‌رهێنانی "مێلنا ئابۆیان" Milena Aboyan له‌ ئه‌ڵمانیا، "ساشێنکا" Sashenka له‌ ده‌رهێنانی "ئه‌لێکساندرۆ ژوونا" Alexander Zhovna له‌ ئۆکراین، "گه‌شت و سه‌یران" Excursion له‌ ده‌رهێنانی "ئۆنا گۆنجاک" Una Gunjak لە بۆسنی، "ئێس بره‌نت" Es brennt له‌ ده‌رهێنانی "ئێرۆل ئەفشین" Erol Afşin لە ئەڵمانیا، "بۆڵتز" Bullets لە ده‌رهێنانی "پیتەر پۆنتیکیس" Peter Pontikis لە سوید، "باخچەی هەڵواسراوه‌کان" Hanging Gardens لە ده‌رهێنانی "ئەحمەد یاسین" Ahmad Yasin لە عێراق.

به‌ڵگه‌فیلمە بڵیندەکانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
هەروەها گوتی: ئەمساڵ بۆ بەشی کێبڕکێی به‌ڵگه‌ فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵەکە 10 فیلم هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی "باشترین به‌ڵگه‌فیلم" پێکه‌وه‌ رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە؛ "سەماکردن لەسەر لێواری گڕکانێک" DANCING ON THE EDGE OF A VOLCANO لە ده‌رهێنانی "سیریل ئاریس" Cyril Aris لە ئەڵمانیا و لوبنان، "دڵەڕاوکێ لە بەیرووت" Anxious in Beirut لە ده‌رهێنانی "زەکەریا جابر" Zakaria Jaber لە لوبنان، قەتەر، ئیسپانیا و ئوردن، "ئێرن" Eren لە ده‌رهێنانی "ماریا بایندەر" Maria Binder لە تورکیا، "ئاسمان هی منه‌" The sky is mine له‌ ده‌رهێنانی "ئەیووب ناسری" لە ئیتاڵیا، "کاف کاف" KAF KAF لە دەرهێنانی "مەتین داغ" METİN DAĞ لە تورکیا، "جەهەنەم ٦٩" Anhell 69 له‌ ده‌رهێنانی "تێئۆ مۆنتۆیا" Theo Montoya لە کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا و ڕۆمانیا، "ژیانێکی زێڕین" A Golden Life له‌ ده‌رهێنانی "بوباکار سانگاری به‌نین" Boubacar Sangare Benin لە بۆرکینافاسۆ و فەرەنسا، "بلیکس بۆمب نییە" Blix Not Bombs لە ده‌رهێنانی "گرێتا ئێستۆکلاسا" Greta Stocklassa لە کۆماری چیک، سوید و ئەڵمانیا، "وەرگێڕانی ئۆلیس" Translating Ulysses لە ده‌رهێنانی "فێرت یۆسێل" Firat Yücel و "ئایلین کۆریێل" Aylin Kuryel لە هۆڵەندا و تورکیا و "خراپترین دوژمنی من" My Worst enemy لە ده‌رهێنانی "مێهران ته‌مه‌دون" لە فەرەنسا و سویسڕا.

کورتە فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی ئه‌م کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، ڕایگەیاند: لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا 12 فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلم پێکه‌وه‌ رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: "تکایە ڕایبگرن" Please Hold the Line لە ده‌رهێنانی "تان سی دینگ" Tan Ce Ding لە مالیزیا، "کۆیون" Koyun لە ده‌رهێنانی "بێنهور بولهاوا" Benhür Bolhava لە تورکیا، "وێنە" Shoot لە ده‌رهێنانی "هیوا ئالوجی" Hiua Aloji لە ئەڵمانیا، "سارینا" Sarina لە ده‌رهێنانی "جولیا زیمەرمەن" Julia Zimmerman لە هەرێمی کوردستان، "یاریی جوامێرانه‌" Fair play له‌ ده‌رهێنانی "زوئێل ئێشباخێر" Zoel Aeschbacher لە سویسڕا و فەرەنسا، "یاریدەدەر" AUXILIAIRE له‌ ده‌رهێنانی "لۆکاس باکل" Lucas Bacle لە فەرەنسا، "پیتچن" Typist له‌ ده‌رهێنانی "نه‌سیم فرووغ" Nasim Forough لە ئێران، "لە سەر تەختی خەشایارشا" ON XERXES THRONE له‌ ده‌رهێنانی "ئایوی کالۆگیرۆپۆلۆ" Evi Kalogiropoulou لە یۆنان، "شێدار" Rutubet له‌ ده‌رهێنانی "تووران هاست" Turan Haste لە تورکیا، "تڕانزیت" TRANSIT له‌ ده‌رهێنانی "باقر ئه‌لڕه‌بیعی" لە عێراق، "ئەوبه‌ری شه‌قام" THE OTHER END OF THE STREEET لە ده‌رهێنانی "کێلمان ناجی" KÁLMÁN NAGY لە نەمسا و هەنگاریا و "فلووتی واپێە" FLUT UND EBBE لە ده‌رهێنانی "جانیس وێستفال" Janis Westphal لە ئەڵمانیا.

News ID 48268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha